پەرلەمانتارێکی پێشووی هەدەپە لە هەولێر کۆچی دوایی کرد
بەپێی زانیارییەکان، کاتژمێر (١)ی نیوەشەوی ڕابردوو، ئیبراهیم ئایهان، پەرلەمانتاری پێشووی رەحا (ئورفە) لە پەرلەمانی تورکیا کە دوو خول پەرلەمانتار بووە، بەهۆی جەڵتەی دڵ کۆچی دوایی کردووە.
هەر لەمبارەیەوە ڕێزان ئایهان، هاوسەری ئیبراهیم ئاهیان، بۆ میدیا کوردییەکانی باکووری کوردستان، کۆچی دوایی هاوسەرەکەی پشتڕاست کردووەتەوە و ڕای گەیاندووە کە لە ماوەیەکی نزیکدا تەرمی هاوسەرەکەی بۆ شاری رەحا دەگوازنەوە.
ئیبراهیم ئایهان لە ساڵی ١٩٦٨ لە دایک بووە و لە ماوەی ساڵانی ٢٠١٠ تا ٢٠١٤ بە تۆمەتی هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە زیندانەکانی تورکیا زیندانی کراوە.
باسنيوز
