ڕاپه‌ڕین ..وه‌رگرتنى مامه‌ڵه‌ى خۆبه‌خشانى ته‌ندروستى ڕاده‌گیرێت
به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستیی ڕاپه‌ڕین، ئاماژە بەوە دەدات، کە به‌هۆى زۆرى پێشكه‌شكردنى داوا بۆ كاركردن به‌شێوه‌ى خۆشبه‌خش له‌نه‌خۆشخانه، بنكه و مه‌ڵبه‌نده ته‌ندروستییه‌كان، وه‌رگرتنى مامه‌ڵه‌ى مامه‌ڵه‌ى خۆشبه‌خشانیان وه‌ستاندووه.
هیوا مه‌حموود، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى ته‌ندروستیى ڕاپه‌ڕین، ڕاگه‌یاند: ”له هه‌موو سنوورى ئیداره‌ى ڕاپه‌ڕین 200 خۆشبه‌خشى ته‌ندروستیمان هه‌یه، كه‌چى له‌ماوه‌ى كردنه‌وه‌ى وه‌رگرتنى مامه‌ڵه‌ى خۆشبه‌خشانى ته‌ندروستى، زیاتر له هه‌زار كه‌س داواى كردووه“.
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى ته‌ندروستیى ڕاپه‌ڕین، ئەوەشی خستە روو، کە به‌هۆى ئه‌و فشاره زۆره‌ى كه له‌سه‌ریان دروست بووه، له‌و ڕێژه‌یه ته‌نها داواكارى 400 كه‌سمان ته‌واوكردوه و بۆ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به‌رزیان كردوه‌ته‌وه، به‌وهۆیه‌وه بۆماوه‌یه‌كى كاتى وه‌رگرتنى مامه‌ڵه‌ى نوێیان وه‌ستاندووه.
هه‌روه‌ها ڕونیشی كرده‌وه، كه تائێستا نازاندرێت كه ئه‌و خۆشبه‌خشانه له‌جێى ئه‌و پزیشك و كارمه‌ندانه داده‌نرێت كه خانه‌نشین كراون یان وازیان هێناوه، یان ده‌كرێنه گرێبه‌ست .
هیوا مه‌حموود، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى ته‌ندروستیى ڕاپه‌ڕین، ) باسى له‌وه‌ش كرد، كه ئه‌وان وه‌ك ته‌ندروستیى ڕاپه‌ڕین، ئه‌گه‌ر بێتوو ئه‌و خۆبه‌خشانه‌ى داوایان پێشكه‌ش كردووه به‌هه‌ر جۆرێك دابمه‌زرێن، ئه‌وا گرفتێكى باشى ئه‌و بۆشاییه‌ى له مه‌ڵبه‌ند و نه‌خۆشخانه و بنكه ته‌ندرووستییه‌كان هه‌یانه، چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
bas news-
