دهۆك.. ده‌یان گەنج پەیوەندییان بە ڕیزەكانی پارتییەوە كرد

دهۆك.. ده‌یان گەنج پەیوەندییان بە ڕیزەكانی پارتییەوە كرد
كارگێڕی لقی 1ـی پارتی لە دهۆك دەڵێ، لە ماوەی چەند رۆژی ڕابردوودا، ژمارەیەك گەنجی سنووری شاری دهۆك كە لایەنگری هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و لایەنەكانی دیكە بوون، پەیوەندییان بە ڕیزەكانی پارتییەوە كردووە.

بەرنامەی لیستی 183ی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لە ژێر درووشمی (بنیاتنانی كوردستانێكی بەهێز)، بەرنامەیەكی هەمەلایەنە و ئامانجی خزمەتكردن و خۆشگوزەرانییە بۆ تەواوی چینوتوێژەكانی خەڵكی كوردستان بە بێ جیاوازی.

فەهمی سەلمان، كارگێڕی لقی 1ـی پارتی لە دهۆك، بە ماڵپەڕی‌ فەرمیی پارتی‌ دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "لە سنووری شاری دهۆك ماوەی چەند رۆژێكە لایەنەگرانی هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و لایەنەكانی دیكە پەیوەندی بە ڕیزەكانی پارتیمانەوە دەكەن، هەر دوێنێ زیاتر لە 50 گەنج لە سێمێل و كۆمەڵگای مسیریكێ گەڕانەوە نێو ریزەكانی پارتیمان و گەیشتوون بەو ڕاستییەی كه‌ هەر پارتی دیموكراتی كوردستانە هێزی یەكەمی سەر گۆڕەپانی سیاسیی كوردستانه‌، هه‌ر بۆیەش ئەو هەموو خەڵكە دەگەڕێنەوە ناو ماڵی گەورەی خۆیان، ئەویش پارتی دیموكراتی كوردستانە".

سەلمان ڕاشیگەیاند: "گەڕانەوەی خەڵك و پەیوەندیكردن بە ریزەكانی پارتیمان لە نێو هاوپەیمانی و لایەنە سیاسییەكانی دیكە، رۆژانە بەردەوامە، چونكە ئەو خەڵكەی لە سنووری شاری دهۆك پەیوەندی بە ریزی حیزبەكانی ترەوە كردووە، ڕەنگە لە ئەنجامی زیزبوونێك و ناخۆشییەك بووێت، بەڵام هەر خۆیان بە دڵسۆزی رێبازی پیرۆزی بارزانی دەزانن و ئەمڕۆ گەیشتوونەتە ئەو ڕاستییەی كە، سەنگەری ڕاستەقینەی ئەوان، ماڵە گەورەكەی پارتی دیموكراتی كوردستانە".
kdp-
Top