بەرپرسێكی زەحمەتكێشان: تەعریبکردنەوەی کەرکووک لە سەردەمی بەعس زیاترە
شوان محەمەد، ئەندامی مەكتەبی سیاسی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان، ڕايگەیاند: "بارودۆخی كەركووك لە كاتی بەعسدا لە ئێستا باشتر بوو، چونكە سەدام حوسێن، بە ئاشكرا بۆخۆی داگیركەری عێراق بوو، بەڵام ئێستا كەركووك داگیر كراوە لەلایەن وڵاتانی هەرێمایەتی، هەروەها لەلایەن شیعە و سوننەوە و لەلایەن هەموو ئەو دەڵەتانەی كە دژی مافی ڕەوای گەلی كوردستانن".
هاوكات، شوان محەمەد، ئەوەشی خستە ڕوو: "دۆخی كەركووك ئێستا لە سەردەمی بەعس ئاڵۆزترە، تەنانەت پرسی تەعریبكردنەوەی كەركووك، ئێستا توندتر و زیاتر دەكرێت لەوەی كە لە سەردەمی سەردەمی سەدام حوسێندا دەكرا".
لە 16ی ئۆكتۆبەری ساڵی رابردوو میلیشیاكانی حەشدی شەعبی كەركووكیان بە رێككەوتن لەگەڵ گرووپێكی خیانەتكار داگیر كرد و لەو كاتەوە جگە لەوەی دۆخی ئەمنی سنوورەكە تێك چووە، پرۆسەیەكی چڕی بە عەرەبكردنەوەش دەستی پێ كردووە و ڕۆژ لەدوای ڕۆژ زەخت و گوشارەکان بۆ سەر هاووڵاتیانی کورد لەو شارە زیاتر دەبێت.
باسنيوز
