عەبادی داوا دەکات لێکۆڵینەوە لە وێنەگرتنی پرۆسەی دەنگدانی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئەنجامبدرێت
حەیدەر عەبادی، ئەمرۆ سێشەمە، لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی ھەفتانەی خۆیدا داوایکرد " لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەو کەسانەدا ئەنجامبدرێت کە ھەستاون بە وێنەگرتنی کارتی دەنگدان پەرلەمانتاران لەمیانی ھەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا."
رۆژی شەممەی ڕابردوو، ١٥ی ئەم مانگە، محمەد حەلبوسی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە پارێزگای ئەنبار لەپرۆسەیەکی دەنگدانی نھێنیدا بە سەرۆکی نوێی پەرلەمانی عێراق ھەڵبژێردرا.
بەپێی دەستووریی عێراق ھەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق بەشێوەی نھێنی دەبێت.
عەبادی جەختیشیکردەوە ھەتا ڕادەستکردنی بەرپرسیارێتی بە حکومەتی نوێی عێراق، بە جدی و بە ھەموو دەسەڵاتێکەوە کاردەکەن.
خەندان
