قایمقامییەتی هەولێر پشکنین و بەدواداچوون بۆ 18 شوێن دەکات

قایمقامییەتی هەولێر پشکنین و بەدواداچوون بۆ 18 شوێن دەکات


کارگێڕێکی لێژنەی پشکنین و چاودێری بازاڕ سەربە قایمقامییەتی قەزای ناوەندی هەولێر ئاماژە بۆ ”18“ شوێن لە ناوەندی هەولێر دەکات کە پشکنینیان بۆ کردوون.



ئەنوەر کەمال، کارگێڕی لێژنەی پشکنین و چاودێری بازاڕ سەربە قامیقامییەتی قەزای ناوەندی هەولێر ڕاگەیاند: ”شەوی ڕابردوو لەماوەی هەشت کاتژمێردا لێژنەی پشکنین و چاودێری بازاڕ سەربەقایمقامییەتی قەزای ناوەندی هەولێر پشکنین و بەدواداچونی بۆ 18 کافتریا، چێشتخانە و ڕێستۆرانتی ناوشار کرد، هەروەها ڕێنمای پێدان و هیچ شوێنێکیش قابیلی داخستنی نەبوو“.



ئەوەشی خستە ڕوو، هەر شوێنێک خزمەتگوزاری پێشکەشی هاووڵاتییان بکات، ئەوا دەبێت مۆڵەتی تەندروستی هەبێت و ڕێنماییەکانی تەندروستیش جێبەجێ بکات، هەر شوێنێکیش سەرپێچی بکات ئەوا دادەخرێت و سزا دەدرێت.

bas news-
Top