به‌به‌ڵگه‌وه.. بڕیارێكی تایبه‌ت به مامۆستا ئاواره‌كانى خورماتوو له‌هه‌رێمی كوردستان
پارێزگارى سه‌ڵاحه‌دین، فه‌رمانێكی بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی په‌روه‌رده‌ى پارێزگاكه‌ى ناردووه و، تێیدا بڕیاری داوه به‌كۆتاییهێنان به ده‌وامى ئه‌و مامۆستایانه‌ى له هه‌رێمی كوردستان ده‌وام ده‌كه‌ن.
به‌پێی نووسراوێكى پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین، كه واژۆى عه‌مار جبوورى، پارێزگارى نوێی سه‌ڵاحه‌دینى به‌سه‌ره‌وه‌یه و دوێنێ 17/ 9/ 2018 ده‌رچووه، بڕیار دراوه، هه‌موو ئه‌و مامۆستایانه‌ى خراونه‌ته سه‌ر قوتابخانه‌كانى هه‌رێمی كوردستان، بگه‌ڕێنه‌وه بۆ قوتابخانه‌كانیان له سنوورى پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین.
له نوسراوه‌كه‌دا كه‌وێنه‌یه‌كی ده‌ست كه‌وتووه، ئاماژه به‌وه دراوه، به‌هۆى نه‌بوونى میلاكى په‌روه‌رده‌یی، بۆیه بڕیار درا به كۆتاییهێنان به‌ته‌نسیبكردنى هه‌موو مامۆستایانیان له هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاكانى دیكه: "ده‌بێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سنوورى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیی په‌ره‌رده‌ى سه‌ڵاحه‌دین".
به‌هۆى خیانه‌تى 16ى ئۆكتۆبه‌رى 2017، كه تێیدا میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى كه‌ركووك و خورماتوو و خانه‌قین و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ى كوردستانیان داگیر كرد، دانیشتووانى كوردى ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمی كوردستان، ئاواره بوون،
bas news-
