سوپای توركیا دەستگیرکردنی 9 چەكداری پەکەکەی راگەیاند
سوپای توركیا دەستگیركردنی 9 چەکداری یەپەگە (پەکەکە)ی راگەیاند و ئاشكرای كرد بەتۆمەتی کوشتنی دوو سەربازی تورکیا لە میانی بەڕێوەچوونی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتووندا، ڕەوانەی دادگای ئێشکگری کردوون.
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی (ئەنادۆڵو)ی توركی، رێکارە یاساییەکانی ئەو 9 چەكدارەی پەكەكە تەواو بووە، کە لە میانی بەرێوەچوونی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتوون دوو سەربازی تورکیایان کوشتبوو، دواتر لە ئۆپەراسیۆنێک لە ناوچەی راکۆی سەر بەپارێگای عەفرین دەستگیر کرابوون.
چەكدارەكان لەژێر چاودێرییەکی چڕی ئەمنی گەیەندراونەتە دادگای هاتای.
چەكدارەكانی پەكەكە بەتۆمەتەكانی "کوشتن بەئەنقەست" و "ئەندامبوون لە رێکخراوی چەکداری تیرۆریستی" و "تێکدانی ئاسایشی وڵات" براونەتە بەردەم دادگا.
bas news-
