له‌ خانه‌قين به‌ هۆى په‌لامارێكى داعش حه‌وت هاووڵاتى بريندار بوون

له‌ خانه‌قين به‌ هۆى په‌لامارێكى داعش حه‌وت هاووڵاتى بريندار بوون


ژماره‌يه‌ك له‌ چەکدارانی داعش هێرشيان كرده‌ سه‌ر گوندى (قایە)ى سه‌ر به‌ خانەقین و به‌و هۆيه‌وه‌ حه‌وت هاووڵاتى بريندار بوون كه‌ سێيان منداڵن.

عه‌قید دیار، بەڕێوبەری پۆلیسی خانەقین راگەیاند، خەڵکی گوندەکە رووبەڕووی داعش بوونەتەوە و دواتر ھێزی پۆلیس چووه‌تە ھانای گوندەکەوە چەکدارانی داعش زیاتر له‌ 30 خولەک لەگەڵ پۆلیسی خانەقین رووبەڕوو بوونەتەوە.

بەڕێوبەری پۆلیسی خانەقین گوتیشی: حه‌وت هاووڵاتى بريندار بوونه‌، كه‌ سێيان منداڵ و دوانيان ئافره‌ت و دووانه‌كه‌ى ديكه‌يان پياو بوونه‌ و برينداره‌كان ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ كراوون.

سه‌رچاوه‌كه‌ روونيشيكرده‌وه‌، سێ خانوو و سێ ئۆتۆمبێل له‌ ئاكامى ئه‌و په‌لاماره‌ سووتاوون.
k24-
Top