قایمقامییەتی هەولێر پشکنین و بەدواداچوون بۆ 18 شوێن دەکات
ئەنوەر کەمال، کارگێڕی لێژنەی پشکنین و چاودێری بازاڕ سەربە قامیقامییەتی قەزای ناوەندی هەولێر ڕایگەیاند: ”شەوی ڕابردوو لەماوەی هەشت کاتژمێردا لێژنەی پشکنین و چاودێری بازاڕ سەربەقایمقامییەتی قەزای ناوەندی هەولێر پشکنین و بەدواداچونی بۆ 18 کافتریا، چێشتخانە و ڕێستۆرانتی ناوشار کرد، هەروەها ڕێنمای پێدان و هیچ شوێنێکیش قابیلی داخستنی نەبوو“.
ئەوەشی خستە ڕوو، هەر شوێنێک خزمەتگوزاری پێشکەشی هاووڵاتییان بکات، ئەوا دەبێت مۆڵەتی تەندروستی هەبێت و ڕێنماییەکانی تەندروستیش جێبەجێ بکات، هەر شوێنێکیش سەرپێچی بکات ئەوا دادەخرێت و سزا دەدرێت.
باسنیوز
