دادگای ئیسته‌نبۆڵ بڕیارێك له به‌رژه‌وه‌ندی په‌رله‌مانتارێكی هه‌ده‌په ده‌دات
ئه‌حمه‌د شیك ئه‌ندام په‌رله‌مانی هه‌ده‌په پێشتر ئه‌و كاته‌ی رۆژنامه‌نووس بوو، بابه‌تێكی بڵاو كردبووه‌وه و له‌وێدا له بری میلله‌تی تورك وشه‌ی (میلله‌تی توركیا)ی به‌كار هێنابوو، بۆیه داواكاری گشتی داوای یاسایی له‌سه‌ر تۆمار كردبوو.
ئه‌مڕۆش دادگا له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه دانیشتنێكی فه‌رمی ئه‌نجام دا، به‌ڵام ئه‌حمه‌د شیك ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه نه‌بوو.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌حمه‌د شیك ئه‌ندام په‌رله‌مانه و پارێزبه‌ندی هه‌یه، بۆیه دادگا بڕیاری دا دۆسیه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكات، له‌وێ بڕیار بده‌ن ئاخۆ پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر هه‌ڵده‌گیرێت یاخود نا.
هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن دادگاوه دۆسیه‌ی ئه‌حمه‌د شیك داخرا، تا ئه‌و كاته‌ی له رێگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی دیوانی په‌رله‌مانی توركیاوه دۆسیه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی دادگا ده‌كرێت.
تاوه‌كو ئێستە 9 ئه‌ندام په‌رله‌مانی هه‌ده‌په و هاوسه‌رۆكانی پێشووی هه‌ده‌په (سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش و فیگه‌ن یوكسه‌كداغ) به‌تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی سه‌ر به په‌كه‌كه‌ن ده‌ستگیر كراون.
باسنيوز
