جووتیارانی كوردستان: ده‌نگمان بۆ لیستی 183ی پارتییه
هه‌رێمی كوردستان خاك و ئاوی به‌پیتی بۆ كشتوكاڵ هه‌یه. پارتی مه‌به‌ستییه‌تی چوارساڵی ئاینده كوردستان له به‌روبوومی خۆماڵیی كشتوكاڵ و باخداری و سامانی ئاژه‌ڵیدا بگاته خۆبژێوی به كواڵێتییەكی زۆربه‌رز.
شیرین حەمه‌ڕه‌شید، كه زیاتر له 20 ساڵه جووتیاره، ئاشقی پیشه‌كه‌یه‌تی و ڕۆژانه خزمه‌تی باخ و بێستانه‌كه‌ی ده‌كات و دڵخۆشه به‌و بایەخه‌ی كه له كارنامه‌ی لیستی 183ی پارتیدا هاتووه و باوڕی وایه، به‌رنامه‌ی پارتی بۆ بووژانه‌وه‌ی كێڵگه كشتوكاڵییه‌كان و باخه‌كانی كوردستان له چوار ساڵی ئاییندەدا هاوكاریكردنی جووتیارانە و، بەو هۆیەوە كوردستان به‌ره‌وپێشچوونێكی زۆر له بواری كشتوكاڵی و باخداریدا به خۆیه‌وه ده‌بینێت. داواش له پارتی ده‌كات مکوڕ بێت له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی خاڵی بووژانه‌وه‌ی كشتوكاڵ و باخداری و هاوكاریی جووتیاران له چوارساڵی ئاییندەدا".
شیرین حەمه‌ڕه‌شید به‌ده‌م كاركردنەوە له باخه هه‌ناره‌كه‌یدا گوتى: "زه‌وییه‌كانی كوردستان به‌پیتن بۆ بواری كشتوكاڵ و ئاوێكی شیرینمان هه‌یه كه ده‌توانین به هاوكاریی پڕۆژه‌كانی پارتی بۆ بواری كشتوكاڵ چوار ساڵی ئایینده بكه‌ینه چوار ساڵی بنیاتنانی كشتوكاڵ و باخداری، بۆیه ده‌نگمان بۆ لیستی 183ی پارتی ده‌بێت".
هه‌ڵه‌بجه و ده‌وروبه‌ری زه‌وییەكی فراوانی هه‌یه بۆ كشتوكاڵ، له‌گه‌ڵ باخێكی زۆری میوه‌ی جۆراوجۆر، كه به‌تایبه‌ت هه‌ناری هه‌ڵه‌بجه به‌ناوبانگه و له‌سه‌ر ئاستی وڵاتان پلەی یه‌كه‌می بەدەست هێناوه. ئازاد محه‌مه‌د، جووتیاری خاوه‌ن ده‌یان داهێنانی سه‌رنجڕاكێشە له بواری كشتوكاڵ و باخداریدا له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، گوتی: "بوونی بڕگه‌ی تایبه‌ت له كارنامه‌ی پارتیدا بۆ گرنگیدان به كشتوكاڵ و باخداری جێگه‌ی ده‌ستخۆشییه و هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ ئه‌و حزب و كه‌سایه‌تی و حوكمڕانانه‌ی كوردستان ده‌خوازم كه ئاوڕی جددی له كشتوكاڵ و ئاودێری ده‌ده‌نه‌وه، داواش له هاووڵاتییان ده‌كه‌م ده‌نگ به‌و لیسته بده‌ن كه ئامانجی ئاوه‌دانی و كوردستانه ".
پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ چوار ساڵی ئایینده پلانی ستراتێژی بۆ گه‌شه‌پێدانی كشتوكاڵ و باخداری و سامانی ئاژه‌ڵی ده‌بێت و چیی دیكه ته‌نیا پشت به داهاتی نه‌وت نا‌به‌ستێت.
ئازاد محه‌مه‌د ڕوونی كرده‌وه: "له‌گه‌ڵ په‌ره‌دان به كشتوكاڵ و باخداری هه‌لی كار زیاد ده‌بێت و پێداویستیی به‌رووبوومی ناوخۆی دابین ده‌كه‌ین و وه‌ك جووتیارانی كوردستان تواناییی ئه‌وه‌شمان هه‌یه ئه‌وه‌نده به‌روبوومی كشتوكاڵی و باخداری بەرهەم بێنین كه پێداویستیی ناوخۆیی پڕ بكه‌ینه‌وه و هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ی كوردستانیشی بكه‌ین، ئه‌وكات له جێگه‌ی ڕۆشتنه ده‌ره‌وه‌ی پاره‌کەمان، پاره‌ی زیاتر دێته ناو وڵاته‌كه‌مانەوە. هه‌ناری هه‌ڵه‌بجه ده‌ڕواته كێبڕكێی هه‌ناری ته‌واوی وڵاتان".
پسپۆڕانی كشتوكاڵ ده‌ڵێن، پارتی پلانی گرنگ و وردی داناوه تاوه‌كو چوار ساڵی ئایینده چوارساڵی بووژانه‌وه‌ی كه‌رتی كشتوكاڵ و باخداری و ئاژه‌ڵداری بێت.
حیكمه‌ت حاجی نووری، ماموستای كۆلیژی كشتوكاڵی زانكۆی سلێمانی، گوتى: "خاڵی گرنگی به‌رنامه‌ی پارتی بۆ چوارساڵی ئایینده گرنگیدانه به كشتوكاڵ و باخداری و ئاژه‌ڵداری كه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی حکوومەتی هەرێمی كوردستان به هاوكاریی جووتیاران و باخداران پەرە بە به‌روبوومی كشتوكاڵی و باخداری و گۆشتی سوور و مریشك له ناوخۆ بدات. هه‌روه‌ها هه‌لی كار بۆ ده‌رچوانی كۆلیژی كشتوكاڵ بڕەخسێنێت، كه یه‌كه‌م، هه‌لی كار زیا ده‌كات و دووەم، به‌روبوومێكی ته‌ندروستی ناوخۆمان ده‌بێت و سێیه‌میش پاره‌ی كوردستان ناڕواته ده‌ره‌وه."
ناوبراو گوتی : "خاك و ئاوی كوردستان ئه‌وه‌نده گونجاوه ئەگەر پەرە بە به‌رهه‌می كشتوكاڵی بده‌ین، ئەو بەرهەمانە له ناوخۆی خۆماندا زیاد دەبێت و هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیشی دەكه‌ین. بۆیه دڵنیام بۆ چوار ساڵی ئایینده پارتی پێگه‌ی ژێرخانی كشتوكاڵ و باخداری و سامانی ئاژه‌ڵیمان ئه‌وه‌نده به‌هێز ده‌كات كه ئابوورییەكی باش بۆ كوردستان و به‌روبوومێكی باش بۆ وڵاته‌كه‌مان دابین ده‌كات، سه‌رچاوه‌یه‌كی باشتریش ده‌بێت له نه‌وت، بۆیه داوا ده‌كه‌م بۆ ژیانێكی باشتر ده‌نگ به لیستی 183ی پارتی بده‌ن".
باسنيوز
