سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە بەشیر حەداد دەکا
بەپێی ڕاگەیاندراوێکی نووسینگەی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە بەشیر حەداد کردووە و جەختی لە زەروورەتی کارکردنێکی جددیانە لە پێناو خزمەتکردنی وڵات کردووەتەوە و بە پێویستی زانیوە، ئەو پەیامە بگەیەنێت کە کورد و عەرەب و پێکهاتەکانی دیکە لەم وڵاتەدا شەریکن.
هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، بەشیر حەداد سوپاسی سەرۆک بارزانی کردووە و تەئکیدی لەوە کردووەتەوە کە ئامۆژگارییەکانی سەرۆک بارزانی لە ئەولەویاتی کارەکانی دەبێت.
باسنيوز
