حزبوڵڵا عه‌رشی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ده‌ڕوخێنێ
ئه‌بو تاڵب ئه‌لسه‌عیدی، سه‌ركرده‌ی حزبوڵڵای عێراق له گوتارێكدا له به‌رده‌م لایه‌نگرانیان گووتی: "ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ی له‌نێوان كوتله و هێزه سیاسییه‌كاندا له په‌رله‌مانی عێراق رووده‌دات بۆ هه‌ندێك پۆست، ئه‌گه‌ر خوێنی چه‌كدارانی حزبوڵلا نه‌بووایه هیچ كاتێك رووینه‌ده‌دا".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "كه‌تیبه‌كانی حزبوڵڵا ئێستا له ریزی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیدا ده‌جه‌نگن و كاری سیاسی ناكات و هه‌موو سه‌رنجی خۆی خستووه‌ته سه‌ر كاری سه‌ربازی، حزبووڵڵا له‌سه‌ر رێبازی رێبه‌ری باڵای پێشووی ئێران، ئیمام خومه‌ینی ده‌ڕوات".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "یه‌كێك له‌و مه‌رجانه‌ی كه‌تیبه‌كانی حزبوڵڵا له‌م قۆناغه‌دا ده‌یسه‌پێنێ ئه‌وه‌یه، ده‌بێت ئه‌و سهرۆكوهزیرانهی دێت رێزی (موجاهیده‌كانمان) بگرێت".
K24
