به‌به‌ڵگه.. په‌رله‌مانتارانی كه‌ركووك داوای دانانی سنوورێك بۆ پارێزگاری شاره‌كه‌یان ده‌كه‌ن
له یاداشتێكدا كه كۆپییه‌كی ده‌ست كه‌وتووه، په‌رله‌مانتارانی شاری كه‌ركووك داوا له حكوومه‌تی فیدراڵ ده‌كه‌ن، سنوورێك بۆ ره‌فتار و زیاده‌ڕۆییه نایاساییه‌كانی راكان جبووری، پارێزگاری سه‌پێندراوی ئه‌و شاره دا‌نێت.
له یاداشته‌كه‌دا كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانی یه‌كێتییه‌وه ئاراسته‌ی نوێنه‌ری حكوومه‌تی به‌غدا له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كراوه، هاتووه، "په‌رله‌مانتارانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له پارێزگای كه‌ركووك داوای وه‌ستاندنی ره‌فتاره نایاساییه‌كانی راكان جبووری، پارێزگاری كه‌ركووك به وه‌كاله‌ت ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی په‌یوه‌ستن به گۆڕینی به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان و به‌شه‌كانی سه‌ر به حكوومه‌تی فیدراڵ له‌و پارێزگایه".
k24-
