پەرلەمانتارێکی پارتی: سازش لەسەر مافی خەڵکی ناوچە کوردستانییەکان ناکەین
د.محەمەد شاکر، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە بارەی کێشەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوە ئیدارەی هەرێمی کوردستان، رايگەیاند: ”بەدڵنیاییەوە ئێمە سازش لەسەر مافی ئەو هاووڵاتییانە ناکەین، کە لە دوای ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەرەوە ئاوارە بوون و ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێ هێشتووە، دووبارە ئەو بابەتە دێننەوە بەرباس“.
لەبارەی قەرەبووکردنەوەی حکوومەتی عێراق بۆ خەڵکی ئەو ناوچانە، ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەوەشی خستە روو، کە ئەوان لێرە کێشەیان هێندەی لە جێبەجێکردنی یاسادا هەیە، ئەوەندە لە دەرکردنی یاساکەدا کێشەمان نییە.
دوای ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر، کە بەهۆی خیانەتی گرووپێکی خیانەتکراوە، داگیرکردنی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیداری هەرێمی کوردستان لەلایەن میلیشیاکانی حەشدی شەعبییەوە کەوتەوە، بە سەدان هاووڵاتیی کەرکووک، خورماتوو خانەقین ئاوارەی ناوچەکانی دیکە بوون و خانوو و ماڵ و دوکانەکانیان سوتێنرا و تاڵان کرا، لەگەڵ ئەوەشدا دەیان کەسیان لێ شەهید و بریندار بوو.
باسنيوز
