ڕاپەڕین.. چەند ئەندامی ڕێكخراوێكی بیانی دەستگیر كران
تەها محەمەد، گوتەبێژی تەندروستیی ڕاپەڕین ڕايگەیاند: "لە ماوەی دوو رۆژی ڕابردوودا ڕێكخراویكی بیانی بەناوی كاری خێرخوازییەوە لە سنووری قەزای پشدەر دەستیان کردووە بە دابەشكردنی دەرمانی ماوە بەسەرچوو و شیری بەسەرچووی منداڵان بەسەر منداڵانی سنوورەکەدا".
گوتیشی: "ئێمە وەك بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی ڕاپەڕین، ڕای گشتی و هاووڵاتییان ئاگادار دەكەینەوە كە لەلایەن ئێمەوە مۆڵەتیان پی نەدراوە و دوای زانیاری و دەركەوتنی ڕاستییەكان، دەستبەجێ كارەكانیان ڕاگیراوە و لەلایەن دەزگا ئەمنییەكانەوە دەستبەسەر كراون و لیكۆڵینەوە لە تیمەكە بەردەوامە".
باسنيوز
