وه‌زيرى به‌رگرى ئه‌ڵمانيا گه‌يشته هه‌ولێر
ئۆرسۆلا ڤۆن ده‌ر لاين، وه‌زيرى به‌رگرى ئه‌ڵمانيا به سه‌ردانێك گه‌يشته هه‌ولێر.
ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌ى، كۆبوونه‌وه‌يه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى ئه‌فسه‌ران و راهێنه‌رانى ئه‌ڵمانيايه له هه‌رێمى كوردستان كه به مه‌به‌ستى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش له هه‌رێمى كوردستانن.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى رۆيته‌رز، له سه‌ر زارى ڤۆن ده‌ر لاين بڵاويكرده‌وه، ئه‌ڵمانيا بۆ ماوه‌يه‌كى درێژ هاوكارى عێراق ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى عێراق له شه‌ڕى داعش سه‌ركه‌وێت و ئه‌و رێكخراوه نه‌توانێت جارێكى ديكه خۆى رێكبخاته‌وه.
وه‌زيرى به‌رگرى ئه‌ڵمانيا، ئه‌مڕۆ سه‌ردانى تاجى كرد، كه 30 كيلۆمه‌تر له باكوورى به‌غدايه.
ڤۆن دهرلاين گوتى: شه‌ڕى داعش برينێكى سه‌ختى له سه‌ر جه‌سته‌ى عێراق به‌جێهێشتووه، ئێمه لێره‌ين بۆ ئه‌وه‌ى نه‌هێڵێن جارێكى ديكه ئه‌و رێكخراوه له‌سه‌ر پێى خۆى بوه‌ستێته‌وه. ئێمه بۆ ماوه‌يه‌كى درێژ لێره‌ين بۆ ئه‌وه‌ى هاوكارى عێراق بكه‌ين.
k24-
