جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئازەربایجان: لە ئێستاوە پیرۆزبایی بۆ پەرلەمان دەنێرین

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئازەربایجان: لە ئێستاوە پیرۆزبایی بۆ پەرلەمان دەنێرین
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئازەربایجان لە دیدارێکدا لەگەڵ جێگری سەرۆکی لاوانی سیاسیی جیهان دەڵێ، لە ئێستاوە پیرۆزبایی بۆ پەرلەمانی کوردستان دەنێرین.

لە ئێستاوە پیرۆزبایی لە ئەندامانی پەرلەمانی داھاتووی ھەرێم دەکەین لەسەردانێکی فەرمیی فەلاح حەسەن، جێگری سەرۆکی لاوانی سیاسیی جیھان و جێگری یەکەمی سەرۆکی لاوانی سیاسیی ئەوروپادا بۆ وڵاتی ئازەربایجان، سەرەتا لە لایەن دکتۆرە بەھار مورادۆڤە، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئازەربایجان پێشوازی لێ کرا، لە دیدارەکەدا فەلاح حەسەن بە میدیاکانی پارتی نوێی ئازەربایجانی ڕاگەیاندووە کە سەردانەکەیان دەستپێکێکە بۆ دروستکردنی پردێکی دۆستانەی سیاسی لە نێوان لاوانی سیاسیی ئەورووپا و ئاسیادا. ھەروەھا ئاماژەی کردووە کە لەگەڵ جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئەو وڵاتەش باسی لە گەلی کوردستان و نەھاماتییەکانی کردووە، بە تایبەتی لە شەڕی داعش و تا ئاستی سەرکەوتنی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان بەسەر تیرۆریستانیداعشدا.

فەلاح حەسەن باسی لە ڕۆڵی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئەو وڵاتە کردووە کە وەکو ئافرەتێک لەم پۆستەدا سەرکەوتنی بەدەست ھێناوە و ئافرەت دەبێت ڕۆڵی گرنگی ھەبێت لە خزمەتکردنی وڵاتدا، لە کۆتاییدا بە میدیاکارانیڕاگەیاندووە کە دیدارەکە سەرکەوتووانە بووە و لەگەڵ جێگری سەرۆکی پەرلەمان باسی ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ھەرێمی کوردستانیشمان کردووە کە بڕیارە لە ٣٠ی ئەم مانگەدا ئەنجام بدرێت و بەڕێزیان پشتگیریی تەواوی خۆیان دەربڕیوە بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان و لە ئێستاوەش بە ناوی پەرلەمانی ئەو وڵاتەوە پیرۆزباییی خۆی بۆ ئەندامانی داھاتووی پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیاندووە و ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواستوونە.
kdp-
Top