گەنجان دەڵێن بۆ ئەوەی هەلی كارمان بۆ بڕەخسێت دەنگ بە لیستی 183ی پارتی دەدەین

 	 گەنجان دەڵێن بۆ ئەوەی هەلی كارمان بۆ بڕەخسێت دەنگ بە لیستی 183ی پارتی دەدەین
گەنجان و كرێكاران و ئەوانەی بێكارن لە سۆران دەڵێن، پارتی لە خاڵی شەشەمدا باسی لەوە كردووە بۆ چوار ساڵی ئایندە بازاڕی كار دەبووژێننەوە و دەرفەتی كار دەرەخسێنن، هەر بۆ ئەو مەبەستە دەنگی ئێمە بۆ لیستی 183ی پارتی و كاندیدەكانی ئەو حزبەیە.



یەكێك لە دەرهاویشتەكانی قەیرانی دارایی زیادبوونی كێشەی بێكاری و كەمبوونەوەی هەلی كار بوو، یەكێك لە پلانەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ چوار ساڵی ئایندە چالاكانە ڕووبەڕووی ئەم گرفتە دەبێتەوە لە ڕێی گرتنەبەری هەموو ئەو ڕێكارانەی كە بازاڕی كار دەبووژێننەوە و دەرفەتی كار دەڕەخسێنن، بە پێی پێویست دەركردنی هەر یاسا و ڕێسایەك كە هێنانی كرێكاری بیانی مەرجدار دەكەن، تا زۆرترین دەرفەت بۆ گەنجانی بێكاری كوردستان بڕەخسێنێت، گرنگیدان بە خوێندنی پیشەیی و ئەو بوارانەی كە پسپۆڕیی پێویست بۆ بازاڕی كار لە كوردستاندا ئامادە دەكەن، لەگەڵ گرتنەبەری سیاسەتی پاڵپشتیی پرۆژە بچووكەكانی لاوان و دەسگیرۆییكردنیان، كەمكردنەوەی دیاردەی بێكاریی دەمامكدار لە دامودەزگاكانی حكوومەتدا كە ڕێگەی لە دامەزراندنی لاوانی خاوەن بڕوانامە و پسپۆڕ گرتووە.



سەروان محەمەد، كە دەرچووی كۆلیژی یاسایە بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ئەوە زیاتر لە سێ ساڵە تەخەڕوجم كردووە و تا ئێستا لە هیچ شوێنێك دانەمەزراوم، هۆكاری سەرەكیش بۆ قەیرانی دارایی دەگەڕێتەوە، بێكاریش ڕۆژ بۆ ڕۆژ زیاد دەبێت و هیچ كارێك نییە بیكەم، بەڵام ئەم جارە لە بەرنامەی پارتیدا زۆر بە ڕاشكاوانە باسی ئەوەی كردووە، خاوەن بڕوانامەكان دادەمەزرێنێت، ئەگەر ئەوە بكرێت، كارێكی زۆر باشە، ئێمەش بەو هیوایە دەنگ بە لیستی پارتی ژمارە 183 دەدەین."



كەسەر شەهاب، دەرچوویەكی دیكەی كۆلیژی ئادابە لە سۆران، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕوونی كردەوە: "پارتی ئەم جارە بەرنامەیەكی زۆر تێروتەسەلی داناوە، لە بەرنامەكەیدا هاتووە و باسی لەوە كردووە كە كار دەكات تا زۆرترین دەرفەت بۆ گەنجانی بێكار بەتایبەتی دەرچووان بڕەخسێنێت، ئەوەش شتێكی باشە و هەموو هیوا و ئاواتی منیش ئەوەیە كە ئەو چەند ساڵەی خوێندوومە بەرهەمەكەی ببینمەوە، ئەوەش لە ناو لیستی پارتی دیموكراتی كوردستاندا دەبینم، هەر بۆیە ئەم جارە دەنگی ئێمەی قوتابییان و لاوان بۆ لیستی پارتی و كاندیدەكانی ئەو حزبەیە."



قادر لەزگین، كە لە ناو بازاڕی شاری سۆران لەسەر عەرەبانەكەی كەلوپەلی ناوماڵ دەفرۆشێت، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی دیار كرد: "ڕۆژ بۆ ڕۆژ خەڵك بێكار دەبێت و هیچ كارێك نییە مرۆڤ بكات، بەناچارییەوە دستم داوەتە ئەو عەرەبانەیە، بەڵام ئەم جارە خۆشبەختانە لە ناو بەرنامەی پارتی بە ڕاشكاوی باسی ئەوەی كردووە كە ڕێژەی بێكاری كەم دەكاتەوە و هەلی كار زیاتر دەڕەخسێنێت، ئەوەش ئێمەی زۆر خۆشحاڵ كردووە و هەموو ئەوانەی لە ناو بازاڕ كار دەكەن بەڵێنمان داوە كە دەنگ بە پارتی و بارزانی بدەین."



نازم عەزیز، گەنجێكی دیكەی بێكارە لە سۆران، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرای كرد: "لە ناو ئەو 10 خاڵەی بەرنامەی پارتیدا خاڵی شەشەم باسی لەوە كردووە كە بازاڕی كار دەبووژێننەوە و دەرفەتی كار دەڕەخسێنن، بە پێی پێویست دەركردنی هەر یاسا و ڕێسایەك كە هێنانی كرێكاری بیانی مەرجدار دەكەن، تا زۆرترین دەرفەت بۆ گەنجانی بێكاری كوردستان بڕەخسێنێت، ئەوەش كارێكی زۆر باشە، هەر چەندە هەموو جار دەنگم بە پارتی داوە، بەڵام ئەم جارە تەواوی گەنجانی نزیك لە خۆم بە تایبەتی ئەوانەی بێكارن هان دەدەم كە ڕۆژی هەڵبژاردن بچنە سەر سندووقەكانی دەنگدان و دەنگ بە لیستی ژمارە 183ی پارتی و كاندیدەكانی بدەن، چونكە ئەگەر ئەو لیستە سەر بكەوێت ئەوا ڕێژەی بێكاری ئەگەر بە تەواوەتیش بنبڕ نەكرێت، بەڵام كەم دەبێتەوە".
kdp-
Top