خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری هه‌ورامان: لیست‌و پارتی لیست‌و شههیدا و مسته‌فا بارزانیا، ده‌نگش موهیمێ پهنه
پارتی دیموكراتی كوردستان به ژماره‌ی ١٨٣ به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات، بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ش 100 كاندیدی هه‌یه، سه‌رجه‌میان له ده‌ڤه‌ر و ناوچه جیاوازه‌كانی كوردستان به‌ربژێر كراون.
پارتی دیموكراتی كوردستان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی رابردوو له ده‌ڤه‌ری هه‌ورامان پله‌ی یه‌كه‌می به ده‌ست هێناوه، جیاله ده‌نگه‌ده‌ری پارتی، ژماره‌یه‌كی زۆری كادیر و ئه‌ندامی له‌و ناوچه هه‌یه، سه‌یوان عه‌لی، گه‌نجێكی خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری هه‌ورامانه بۆ ماڵپه‌ری فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ئێمه پێسه‌و خه‌ڵك‌و ده‌ڤه‌رو هه‌ورامانی ده‌نگ موهیمێ به لیست‌و پارتی دیموكراتی كوردستانی چونكه لیست و شههیدا و مسته‌فا بارزانیا ته‌نیا پارتیا به‌رگری جه خاك و كوردستانی كه روونه پارتیا به‌رنامه و كوردستانی بههێزش وسته‌ن به‌رنامه‌و كاریشۆ جیا چانهیچه كاندیدهكا پارتی كه‌سێ عالێ و چه‌نه ئامێنێ بهگردو ره‌نگه جیاوازهكاشاوه خزمهتو ئی دهڤهرهیشا كه‌رده‌ن".
ئه‌و گه‌نجه زیاتر له‌و باره‌وه قسه ده‌كات و ده‌یه‌وێت به زاراوه‌ی شیرینی هه‌ورامی بڵێت: "پارتی بۆ خزمه‌تی خه‌ڵكی كوردستان خوڵقاوه، بۆیه ده‌بێت ده‌نگی پێبدرێت تا خزمه‌تی خه‌ڵك بكرێت".
هاوكات, ئارام خارگێڵانی، كادیری ناوچه‌ی هه‌ورامانی پارتی دیموكراتی كوردستانه، بۆ ماڵپه‌ری فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "له‌م هه‌ڵبژاردنه ژماره و ده‌نگی پارتی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی دیكه زۆرتر ده‌بێت چونكه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگی پارتی له‌م پارێزگایه فه‌وتا و به‌شێكی زۆری ده‌نگیش به‌هۆی خروقاتی هه‌ڵبژاردنه‌وه دیار نه‌مان، له‌كاتێكدا ژماره و ئه‌ندام و كادیری پارتی له‌م سنووره دوو هێنده‌ی ئه‌و ده‌نگه بووه كه پارتی هێناویه‌تی، بۆیه له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی كوردستان پارتی بهگروتینێكی به‌هێزه‌وه ده‌یه‌وێت له‌م ناوچه‌یه لیسته‌كه‌ی سه‌ربخات چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ین كه ژماره‌یه‌كی زۆرتر له جاران كاندیدی پارتی بچنه په‌رله‌مانی كوردستان".
گوتیشی، لیستی پارتی خاوه‌نی به‌رخودانی پردێ و ریفراندۆم و پێشمه‌رگه‌یه بۆیه ئه‌م چه‌مكانه وای كردووه سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری هه‌ورامان متمانه‌یان به پارتی و به‌رنامه‌ی كاری پارتی هه‌بێت.
كاندیدانی له هه‌ردوو ڕه‌گه‌زن و ناسك ئیسماعیل هه‌ورامی، كچه قوتابی له زانكۆی هه‌ڵه‌بجه له‌و باره‌وه بۆ ماڵپه‌ری فه‌رمیی پارتی گوتی: "له‌ناو كاندیده‌كانی پارتی ژماره‌یه‌كی زۆری ئافره‌ت هه‌یه، كه مایه‌یی دڵخۆشییه بۆمان ئێمه به‌بێ ره‌چاوكردنی رێژه‌ی دیاریكراوی ئافره‌ت زیاتر له‌و رێژه‌یه ئافره‌تمان بۆ لیسته‌كه دیاری كردووه.. داواكارم كه كچان و ئافره‌تانی كوردستان متمانه‌یان بده‌نه كچه به‌ربژێره‌كانی پارتی، له هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌كانیش ئافره‌تانی كاندید ده‌نگی زۆریان له ده‌ڤه‌ری هه‌ورامان هێناوه.''
kdp-
