حه‌لبوسی به سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق هه‌ڵبژێردرا
محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانێتی ئه‌نبار ناسنامه‌مانه و ئه‌ندامی كوتله‌ی بنیات له هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به 169 ده‌نگ بووه سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
هه‌روه‌ها هه‌ر یه‌كه له خالید عوبه‌یدی 89 ده‌نگ و ئوسامه نوجێفی 19 ده‌نگیان به‌ده‌ستهێناوه.
محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سیاسییه‌كی گه‌نجه و ته‌مه‌نی 36 ساڵانه، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانێتی "ئه‌نبار ناسنامه‌مانه"یه و ساڵی 2017 پۆستی پارێزگاری ئه‌نباری وه‌رگرت و له هه‌ڵبژاردنی 12/5/2018 خۆی كاندید كرد‌و بووه ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق.
حه‌لبوسی له دایكبووی شارۆچكه‌ی ئهلكهرهمهی پارێزگای ئه‌نباره.
kdp-
