یەپەگە سەرەخۆشی لە کەسوکاری سەربازانی رژێمی سووریا دەکات

 یەپەگە سەرەخۆشی لە کەسوکاری سەربازانی رژێمی سووریا دەکات
یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)ی باڵی سەربازیی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە رۆژئاوای کوردستان، سەرەخۆشی لە کەسوکاری کوژراوانی سوپای رژێمی سووریا دەکات.


سەرلەبەیانیی رۆژی شەممە 8/9/2018 هێزێکی یەپەگە و سوپای رژێمی سورویا لە سەنتەری شاری قامیشلۆ رووبەڕووی یەک بوونەوە و ژمارەیەکی زۆری سەربازانی سوپای رژێم، کوژران.


رۆژی شەممە 15/9/2018، یەپەگە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، ”بەداخەوە“ شەڕێک لەنێوان شەڕڤانانی یەپەگە و سوپای رژێمی سووریا رووی دا.


یەپەگە هەروەها رایگەیاندووە، لایەنە پەیوەندیدارەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە و ئەنجامەکانی لێکۆڵینەوەکەش ئاشکرا دەکرێن و داواشی لە شەڕڤانان و سەربازەکان کردووە ئارامی بپارێزن و بەرژەوەندیی نیشتمانی پێش بخەن.


هەروەک لە بەیاننامەکەدا هاتووە، یەپەگە سەرەخۆشی لە کەسوکاری سەربازە کوژراوەکانی رژێمی سووریا کردووە.









باسنیوز
Top