محەمەد حەلبووسی بوو بە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق
کەمێک لەمەوبەر، پرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکان بۆ سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کاتیی هات کە چەند کاندیدێکی سەر بە پێکهاتەی سوننەکان بە توندی کێبڕکێیان لەسەر بەدەستهێنانی ئەو پۆستە دەکرد.
لە ئەنجامی جیاکردنەوەی دەنگەکانی پەرلەمانتاراندا، محەمەد حەلبووسی توانی دەنگی زۆرینەی پەرلەمانتاران بەدەست بهێنێت و ببێتە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق.
لەمبارەیەوە ناسر هەرکی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کرد، محەمەد حەلبووسی بە کۆی ١٦٧ دەنگ بە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردراوە.
باسنیوز
