پارێزگاری ناشەرعیی کەرکووک شەش بەرپرسی کورد لەکارەکانیان دوور دەخاتەوە
بەپێی نووسراوێک، کە رۆژی 13/9/2018 دەرچووە و واژۆی راکان جبوری، پارێزگاری ناشەرعیی کەرکووکی لەسەرە، ئەو شەش بەرپرسە کوردە لە بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی کەرکووک لادراون.
لە شوێنی ئەو شەش بەرپرسە کوردە، بە فەرمانی راکان جبوری شەش کەسی عەرەب و تورکمان دانراون.
دوای داگیرکردنی شاری کەرکووک، میلیشیاکانی حەشدی شەعبی بەشێوەیەکی نایاسایی راکان جبورییان وەک پارێزگاری ئەو شارە، دانا.
ڕۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017، کەرکووک، خورماتوو و ناوچەکانی دەوروبەری كه‌وتنە ژێر ده‌ستی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق، دواتر هه‌ریه‌ك له كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتیی یه‌كێتی و شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی 70ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، ئاشكرایان كرد كه گرووپێكی نێو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌مه‌دا به‌رپرسیارن و ڕێككه‌وتنی ژێربه‌ژێریان له‌گه‌ڵ میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق كردووه و به‌و هۆیه‌وه سه‌دان پێشمه‌رگه و هاووڵاتی شه‌هید و بریندار بوون و نزیكه‌ی 200 هه‌زار كه‌سیش ئاواره بوون.
باسنيوز
