هاتوچۆى گه‌شتیاران به ئۆتۆمبێلى خۆیان له نێوان هه‌رێمى كوردستان و ئێران كارا ده‌كرێته‌وه
دواى وه‌ستانى بۆ ماوه‌ى چه‌ند مانگێك، بڕیارى هاتوچۆى گه‌شتیاران به ئۆتۆمبێلى خۆیان له نێوان هه‌رێمى كوردستان و وڵاتى ئێران ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه.
ئه‌زوه‌ر مه‌حموود، به‌ڕێوه‌به‌رى خاڵی سنووریی نێوده‌وڵه‌تیی باشماخ، ى ڕاگه‌یاند: ”به‌هۆى گرفتێكى گواستنه‌وه‌ى كه‌رتى تایبه‌ت، ماوه‌یه‌كه هاووڵاتییانى هه‌رێمى كوردستان و ئێران ناتوانن به ئۆتۆمبێلى خۆیان گه‌شت بۆ وڵاتى یه‌كترى بكه‌ن، بەڵام ئێستا لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار گرفته‌كه‌ى چاره‌سه‌ر كردووه‌و بڕیاره له هه‌فته‌ى داهاتووه و بكه‌وێته‌وه بوارى جێبه‌جێكردنەوە“.
به‌ڕێوه‌به‌رى خاڵی سنووریی نێوده‌وڵه‌تیی باشماخ، ئەوەشی خستە روو، کە پێشووتر هاووڵاتى به ئۆتۆمبێلى خۆى چووبایه ئێران یان به پێچه‌وانه‌وه ئه‌وانه‌ى ئێران هاتبان بۆ ناو خاكى هه‌رێمى كوردستان، ده‌بوو بڕى 300 دۆلار به كۆمپانیاكه بدەن، به‌ڵام ئێستا وه‌رگرتنى بڕه پاره‌كه كه‌م كراوه‌ته‌وه.
bas news-
