لە چەمچەماڵ پەیمانگەیەکی کۆمپیوتەر دەکرێتەوە
وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان قوتابخانە كۆنەكانی چەمچەماڵ نۆژەن دەكاتەوە و بڕیارە پەیمانگەیەکی کۆمپیوتەریش بکاتەوە.
بەپێی ڕاگەیاندنراوێكی بەشی راگەیاندنی قایمقامییەتی خورماتوو كە ئەمڕۆ پێنجشەممە 13/9/2018 بڵاوكراوەتەوە و وێنەیەكی دەست كەوتووە، تێدا هاتووە، لەسەردانێكی قایمقام و بەڕێوەبەری پەروەردەی چەمچەماڵ بۆ دیوانی وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ وەزیری پەروەردە كۆبوونەوە و بەڵێنی چارەسەری گرفتەكانی پەروەردە و جێبەجێكردنی داواكارییەكان درا.
راگەیاندنراوەكە ئەوەشی خستوەتەڕوو، لەو سەردانەی شاندەکەی چەمچەماڵدا، بۆ وەزیری پەروەردە بڕیاری درا بە نۆژەنكردنەوەی قوتابخانە كۆنەكان بەپێی دەرخستەی پەروەردە، هاوكات كردنەوەی پەیمانگەیەكی كۆمپیوتەری ئەهلی و كردنەوەی قوتابخانەی ئەهلی بە سیستەمی سایبیس لە چەمچەماڵ
bas news-
