پەرلەمانتارێکى پارتى: ئاساییكردنه‌وه‌ى دۆخى كه‌ركووك له‌داخوازییه سه‌ره‌كییه‌كانی گفتوگۆكانه
ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، ڕای دەگەیەنێت، وەک هاوپەیمانی کوردستان و پارتی بەتایبەت، یەکێک لە داواکارییەکانمان لە کاتی دانیشتن لەگەڵ لیسته گەورەكاندا، ئاساییکردنەوەی دۆخی کەرکووک و جێبەجێکردنی مادەی 140ى ده‌ستووره.
ڕێبوار عەبدولڕەحمان، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕاگەیاند: ”وەک هاوپەیمانێتی کوردستانی و بەتایبەت پارتی، یەکێک لە داواکارییەکانمان لەکاتی دانیشتن لەگەڵ لیسته گەورەكاندا، ئاسایی کردنەوەی بارودۆخی کەرکووک و جێبەجێکردنی مادەی 140ى ده‌ستووره".
ئه‌مه جگه له گەڕانەوەی خەڵکی ئەو ناوچانە، كه به‌هۆى خیانه‌تى 16ى ئۆکتۆبەر ئاوارە بوون، گوتیشی: ”به‌دڵنیاییه‌وه، لهدانیشتنهكانى په‌رله‌مانیش جه‌خت له‌سه‌ر ئاساییكردنه‌وه‌ى دۆخى ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمی كوردستان و قه‌ربووكردنه‌وه‌ى زیانلێكهواتوون، ده‌كه‌ینه‌وه و كار بۆ دابینكردنیان ده‌كه‌ین“.
bas news-
