پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی بکوژێكی لە كۆیە راگەیاند

پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی بکوژێكی لە كۆیە راگەیاند


دوای ئەوەی ئێوارەی دوێنی چوارشەممە ڕووداوێکی کوشتن لە شەقامی ۱۰۰مەتری لە نزیک عەنکاوە ئەنجام درا و تۆمەتبارەكە رایكرد، ئەمڕۆ پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی تۆمەتبارەكەی لە شاری كۆیە راگەیاند.


دوای گەیشتنی پۆلیس دەرکەوتبوو ئەو هاووڵاتیەی كوژرابوو ناوی سالار سدیقە، تەمەن ۳٤ ساڵە و کارمەندی نەخۆشخانەی تایبەتی سویدیە.


پۆلیسی هەولێر لە هەژماری فەرمی خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك بڵاوی كردەوە كە پۆلیس دۆسیەی بۆ ئەم ڕووداوە کردبووەوە و دەست بەلێکۆڵینەوە کرابوو، دوای ماوەیەکی کەم لە ڕووداوەکە توانرا بکەری سەرەکی تاوانەکە دەستگیر بکرێت لە شارۆچکەی کۆیە.


تۆمەتبارەكەش دوای دەستگیرکردنی دانی بەتاوانەکەیدا ناوە و رایگەیاندووە كە بەهەڵە تاوانەكەی ئەنجام داوە.
bas news-
Top