بەهای لیرەی توركی زیاتر هەڵدەستێتەوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە بەهای لیرەی توركی بەرانبەر دۆلاری ئەمریكی زیاتر هەستایەوە، ئەمەش دوای ئەوەی ئەمڕۆ بانكی ناوەندیی توركیا بەهای سەرەكیی سووری بەرز كردەوە.
بانکی ناوەندیی تورکیا دوای کۆبوونەوەی لێژنەی سیاسەتی دارایی بڕیاری بەرزکردنەوەی نرخی سووی لەسەر پرۆسەکانی دووبارە کڕینەوە (repo) بۆ ماوەی یەک هەفتە راگەیاند.
دەستبەجێ دوای بڕیارەکەی بانکی ناوەندیی تورکیا، لیرەی تورکی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی بەرزبوونەوەی تۆمار کرد.
بانکی ناوەندیی تورکیا رایگەیاند کە نرخی سووی لەسەر پرۆسەکانی دووبارە کڕینەوە (repo) بۆ ماوەی یەک هەفتە بۆ 24% بەرز کردووەتەوە کە پێشتر 17,75% بوو.
دوای بڕیاری بەرزکردنەوەی نرخی سوو، بەهای لیرەی تورکی بەرامبەر بە دۆلار بەرز بووەوە و 100 دۆلاری ئەمریكی بەرانبەر 610 لیرەی توركی مامەڵەی پێوەكرا
bas nes _
