سەفین دزەیی: هەرێمی کوردستان 50٪ی نەوتەکەی لە دەست داوە

 سەفین دزەیی: هەرێمی کوردستان 50٪ی نەوتەکەی لە دەست داوە
گوتەبێژی فەرمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕای دەگەیەنێت، کە لە دوای 16ی ئۆکتۆبەرەوە هەرێمی کوردستان 50٪ی نەوتی لە کەرکووک لە دەست داوە.

سەفین دزەیی، گوتەبێژی فەرمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕايگەیاند: ”نیوەی نەوتی هەناردەی هەرێمی کوردستان وەک دەزانین لە دوای 16ی ئۆکتۆبەرەوە کەوتە دەست بەغدا“.

دزەیی باس لە پێشنیارێکی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ هاوتا عێراقییەکەی لە کۆنگرەی داڤۆس لە سویسرا دەکات، دەڵێت: ”لە مانگی یەکی ئەمساڵی 2018 لە کۆنگرەی داڤۆس دا کاک نێچیرڤان بارزانی پێشنیارێکی بۆ دکتۆر عەبادی کرد، ئەگەر ئەو پێشنیارە لەلایەن عێراقەوە قبوڵ بکرایە، ئەوا عێراق دەبووە خاوەنی داهاتی فرۆشی نەوتی کەرکووک بە بڕی چوار ملیار دۆلار“.

گوتەبێژەکەی حکوومەتی هەرێم گوتیشی: ”بەدڵنیاییەوە ئێستا عێراق بە بڕی چوار ملیار دۆلار زیانی بەرکەوتووە، لەگەڵ ئەوەشدا هەرێمی کوردستان 50٪ی نەوتەکەی کە لە کەرکووک بوو کەوتە دەستی بەغدا و لەدەستی دا“.











باسنيوز
Top