فەرەنسا مووشەکبارانی ئێران بۆ سەر بارەگاکانی حزبی دیموکراتی ئیدانە کرد

 فەرەنسا مووشەکبارانی ئێران بۆ سەر بارەگاکانی حزبی دیموکراتی ئیدانە کرد
بەپێی زانیاریی میدیاکانی ئەو وڵاتە، وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا، هێرشی مووشەکبارانی ئێران بۆ سەر بارەگای هەردوو لایەنی (حدکا و حدک)ی لە کۆیە ئیدانە کردووە.



ماڵپەڕی (دیپلۆماسیی فەرەنسا)ی سەر بە وەزارەتی فەرەنسا لە وەڵامی پرسیارێکدا لەبارەی هەڵوێستی فەرەنسا لەسەر هێرشی مووشەکیی ئێران بۆ سەر بارەگای حزبییە کوردییەکانی ئێران کەلە هەرێمی کوردستان نیشتەجێن، نووسیویە: "فەرەنسا بە توندی هێرشی مووشەکیی ئێران بۆ سەر خاکی عێراق ئیدانە دەکات".



هاوکات پابەندیی خۆیان بۆ سەروەریی خاکی عێراق دووپات کردووەتەوە و نیگەرانیی خۆیان لە بەرانبەر گەشەی بەرنامەی مووشەکیی ئێران دەربڕیوە.



بەپێی هەمان سەرچاوە سەرکۆماری فەرەنسا، وەزیری ئەورووپا و دەرەوەی ئەو وڵاتە، بەردەوام نیگەرانیی خۆیان لەبارەی هەوڵە تێکدەرانەکانی ئێران لە ناوچەکە و لەگەڵ بەرپرسانی ئێران هێناوەتە بەرباس و هۆشدارییان پێیان داوە.



ڕۆژی شەممە 2018/9/8 سوپای پاسداران چەندین مووشەکی ئاراستەی بارەگا و کەمپی هەردوو لایەنی حزبی دیموکرات (حدکا و حدک) لە نزیک شاری کۆیە لە هەرێمی کوردستان کرد و لە ئەنجامدا 16 کادر و پێشمەرگەی هەردوولا شەهید و هاوکات 40 کەسی دیکەش شەهید بوون.



ئه‌و مووشه‌كبارانه‌ى ئێران له‌ ئاستى ناوخۆى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان ناڕه‌زايه‌تى و مانگرتنى گشتیى به‌دواى خۆيدا هێنا و له‌ ئاستى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تيش رووبه‌ڕووى ئيدانه‌ و شه‌رمه‌زاركردن بووه‌وه‌.



هاوكات له‌ ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، هه‌ريه‌ك له‌ سه‌رۆك بارزانى و سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و ژماره‌يه‌ك فراكسيۆنى لايه‌نه‌كان له‌ په‌رله‌مانى كوردستان ئيدانه‌ى ئه‌و مووشه‌كبارانه‌يان كرد.




باسنيوز
Top