لە ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووكەوە داوای كۆتاییهێنان بە دەسەڵاتی سەربازیی شارەکە دەکرێت

لە ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووكەوە داوای كۆتاییهێنان بە دەسەڵاتی سەربازیی شارەکە دەکرێت

ئەندامێكی لیستی برایەتی لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك دەڵێ دەسەڵاتی سەربازیی لە كەركووكدا باڵادەستە و داوا دەكەین نەمێنێت.



ئەحمەد عەسكەری، ئەندامی ئەنجومەنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك ڕاگەیاند: "لایەنە كوردستانییەكان كە شاندیان دەچێت بۆ بەغدا پرسی ئاسایی كردنەوەی دۆخی كەركووك لەبەرنامەیاندایە لەگەڵ لایەنە عێراقییەكان تاوتوێی دەكەن وەك مەرجی بەشداریكردنی كورد لە حكوومەتی داهاتووی عێراق، بەڵام تاوەكو ئێستا نازانرێت چۆن وەڵامی داخوازییەكانی لایەنە كوردستانییەكان دەدرێتەوە".



ڕاشیگەیاند: "ئێستا دەسەڵاتی سەربازی لە كەركووكدا باڵادەستە و ئێمە داوا دەكەین ئەو دەسەڵاتە سەربازییە نەمێنێت و ڕۆڵ بدرێتەوە بە پۆلیسی خۆجێی كەركووك و ئیدارە و ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك".



ئەحمەد عەسكەری، كە هاوكات ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك، ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: "لە كەركووك دیاردەی چەكداری هەیە، بەڵام حاكمی كەركووك ئێستا كەسێكی سەربازییە، ئەگەر هەر بابەتێكی نەخوازراویش هەبێت، ئیدارەی كەركووك دەسەڵاتی نییە، بۆیە هەموو دەسەڵاتەكان لە دەستی سەربازیدایە".



گوتیشی: "سەبارەت بە زۆری دیارە توندوتیژییەكان لە كەركووك بۆ دەسەڵاتی ئێستای سەربازی كەركووك دەگەڕێتەوە و هەروەها ئەو هێزە سەربازییە نەیتوانیوە بارودۆخی ئەمنی كەركووك كۆنترۆڵ بكات و هەروەها شارەزاش نیین و هێزەكانی هەواڵگریش پشتیوانیان نیین و پێشتر لە ناو شاری كەركووك هێزەكانی ئاسایش هەبوون و هێزی هەواڵگری كەركووك پشتوایانیان بوو لە كارەكانیان، بەڵام ئێستا ئەو هێزە وەك پێشتر نەماوە".
Top