هاووڵاتیان: پارتی سەرچاوەی ئارامیی و بەهێزبوونی کوردستانە
هۆزان خورشید، كە ئافرەتی ماڵەوەیە و لە شارەدێی گۆڕەتووی سەر بە شارۆچكەی مێرگەسۆر نیشتەجێیە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ئێمە بۆ كوردستانێكی بەهێز و ئارام و ئاوەدان، دەنگ بە پارتی دەدەین، داوایش لە خەڵكی كوردستان دەكەم دەنگ بەو لیستە بدەن، بۆ ئەوەی كوردستانێكی بەهێز و سەقامگیرمان هەبێت".
هەوار جادر، پێشمەرگەیەكی دەڤەری مێرگەسۆرە و لە مەخموور بەرگری لە خاكی كوردستان دەكات، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، دەڵێ: "ئێمە پێشمەرگەی پارتین و داعشمان لەناو برد و هەولێر و كوردستانمان لە تیرۆریستان پاراست، بۆ پاراستنی كورد و كوردستانیش، بۆ ئەوەی پێگەی كوردستان زیاتر بەهێز بێت، بۆ ئەوەی بەرگری لە خەڵكی كوردستان بكەین و ئەزموونی كوردستان پارێزراو بێت، ئێمە وەك هێزی پێشمەرگە دەنگ بە پارتی و كاندیدەكانی دەدەین، چونكە تاكە لیستە كە بەرگری لە مافە ڕەواكانی ئێمە بكات و ئەو دەستكەوتانەی بە دەست هاتوون، بیانپارێزێت و كوردستان زیاتر ئاوەدان بكاتەوە".
حەدۆ سلێمان، كاسبكار، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕوون كردەوە: "وەك كاسبكارێك دەنگی من بۆ لیستی ژمارە 183ی پارتییە، لیستی ژمارە 183، لیستی بەرگریكردن لە مافە ڕەواكانی گەلی كوردە، كە هیچ كاتێك سازشی بۆ دوژمن نەكردووە و هەموو كاتێك چۆكی بە دوژمن داداوە، باشترین نموونەش داستانەكانی هەندرێن، زۆزك، سحێلا و پردێ بوونە، تاكە لیستیش كە بتوانێت مافی گەلی كورد دابین بكات، لیستی ژمارە 183یە، بۆیە داوا لە هەموو كاسبكاران و دەنگدەران دەكەم، دەنگ بە پارتی و كاندیدەكانی بدەن".
نێچیرڤان غەفوور، پێشمەرگە لە میحوەری مەخموور، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئاماژەی دا: "پارتی سەدەیەكە لە پێناو ئامانجەكانی گەلی كورددا خەبات و تێكۆشان دەكات، دەریایەك خوێنی بەخشیوە تەنیا بۆ ئەوەی گەلی كورد بە ئازادانە بژیت و بە مافە ڕەواكانی خۆی شاد بێت، ڕیفراندۆممان ئەنجام دا و زۆری نەمابوو دەوڵەت ڕابگەیەنین، بەڵام لەولاوە خیانەت لە گەلی كورد كرا، بۆ دووبارەنەبوونەوەی خیانەت و سەركەوتنی كوردستان و گەیشتن بە ئامانجە ڕەواكانی خۆمان، دەنگ بە لیستی پارتی و كاندیدەكانی دەدەین".
kdp-
