پسپۆڕێکی بواری مێژوو: مێژوو سەلماندوویەتی کە پارتی پێگەی کوردستانی بەهێزکردووە
یاریده‌ده‌ری پڕۆفسیۆر، د. كه‌یوان ئازاد، ماموستای زانكۆی سلێمانی به‌شی مێژوو، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "پارتی دیموكراتی كوردستان هێزی یه‌كه‌مه له‌سه‌ر ئاستی عێراق له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 12-5 كوردستانییان ده‌نگیان به پارتی دا. کە له‌م هه‌ڵبژاردنەی 30ی ئه‌یلوولدا پارتی ده‌نگی زۆرینه‌ی كوردستانییان به‌ده‌ست بهنێت ئه‌وه پارتی ده‌توانێت له‌سه‌ر ئاستی عێراق و كوردستان ده‌ستكه‌وتی زۆر گرینگ بۆ كورد به‌ده‌ست بهنێت".
ماموستایانی زانكۆ ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر كوردستانییان ده‌یانه‌وێت كوردستان پێگه‌یه‌كی به‌هێزی هه‌بێت له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و عێراق و نێوده‌وڵه‌تی ئه‌وه ده‌بێ پارتی به‌هێز بكه‌ن. كه‌یوان ئازاد ئاماژه به‌وه ده‌كات: "كوردستانییان كه ده‌یانه‌وێت پێگه‌ی هه‌رێمه‌كه‌یان به‌هێز بێت ئه‌وه ده‌بێ پارتی دیموكراتی كوردستان به به‌هێزی بهێڵنه‌وه وه بههێزتریشی بكه‌ن، ڕۆژی 30ـی ئهیلوول متمانه‌ی خۆیانی پێ ببه‌خشن".
چاوه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستان له هه‌ڵبژاردنی 30ی ئهیلوول خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان 50+1 ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بهنێت. ناوبراو پێی وایه: "ئه‌گه‌ر پارتی زیاتر به‌رنامه و كاری خۆی بۆ سنووری سلێمانی ڕوون بكاته‌وه و كار بكات، ئه‌وه هاووڵاتییان زیاتر به‌ره‌و پڕۆژه‌كانی پارتی ده‌ڕۆن و 50-1 ده‌نگه‌كانی ته‌واوی كوردستان به‌ده‌ست ده‌هێنێت."
له مێژووی دروستبوونی پارتی دیموكراتی كوردستاندا له ساڵی 1946، هه‌ركات پارتی به‌هێز بووبێت كوردستان له ئاستی ناوخۆ و نێوده‌وڵه‌تیدا به‌هێز بووه و پارتی لاواز بووبێت له ههرقۆناخێكدا ئه‌وه كوردستان لاواز بووه. یاریده‌ده‌ری پڕۆفیسۆر، كه‌یوان ئازاد، گوتی: "پارتی به ڕێبه‌رایه‌تیی جه‌نابی كاك مه‌سعوود بارزانی له‌سه‌ر ئاستی دنیای ده‌ره‌وه ناسراوه سه‌رۆكه‌كه‌ی كهسایهتییەكی ناسراوی جیهانییه، هه‌موو بههێزییەكی پارتی به‌هێزیی كوردستانی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، له مێژووشدا وا بووه هه‌میشه كه پارتی به‌هێز بووه پێگه‌ی كوردستانیش به‌هێز بووه"
kdp-
