"له مه‌رزى په‌روێزخانه‌وه دوو تانكه‌ر به‌نزینى ژه‌هراوى ده‌هێنرێته هه‌رێمی کوردستان"
سه‌رۆكى لیژنه‌ى پیشه‌سازى و وزه و سامانه سروشتییه‌كان له ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ڕای ده‌گه‌یه‌نێت له ڕێگه‌ى مه‌رزى په‌روێزخانه‌وه دوو تانكه‌ر به‌نزینى ژه‌هراوى هێنراونه‌ته هه‌رێمی کوردستانەوه كه هۆكارێكى سه‌ره‌كى توشبوون بە شێرپه‌نجه‌یە، ڕاگه‌یاندنى مه‌رزه‌كه‌ش ڕه‌تیده‌كاته‌وه.
غالب محه‌مه‌د، سه‌رۆكى لیژنه‌ى پیشه‌سازى و وزه و سامانه سروشتییه‌كان له ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى، له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كى بۆ (باس‌نیوز) نێردراوه، ڕای گه‌یاندووه "ڕۆژى 28/8/2018 له‌ڕێگه‌ى ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تى په‌روێزخانه‌وه 2 تانكه به‌نزینى كۆمپانیاى (قه‌یوان) هاتووه‌ته سلێمانى، كه له پشكنین ده‌ركه‌وتووه ڕێژه‌ى بێنزاین تێیدا 2.2 بووه كه ماده‌یه‌كى پڕاوپڕ ژه‌هراوییه و هۆكارێكى سه‌ره‌كى توشبوونه به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه "هه‌مان ڕۆژ نووسراو كراوه بۆ كۆمپانیاى (لۆكس ئه‌یجنسی) كه كۆمپانیایه‌كى ئه‌هلییه له كوالێتى كۆنترۆڵى مه‌رزه‌كه، كه ئه‌م به‌نزینه ژه‌هراوییه و ده‌بێ بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئێران، به‌ڵام به‌داخه‌وه دواى چه‌ند ڕۆژێك ڕاگرتنى تانكه‌ره به‌نزینه پڕ له ژه‌هره‌كان له مه‌رزه‌كه، فێڵێکی شه‌رعی بۆ كراوه و هێنراونه‌ته هه‌رێمه‌وه".
ڕاگه‌یاندنى كۆمه‌ڵگاى ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تى په‌روێزخان له‌مباره‌یه‌وه له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كى بۆ (باس‌نیوز) نێردراوه، ڕایگه‌یاندووه "ئه‌نجامى ئه‌و پشكنینه‌ى ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى بڵاویكردووه‌ته‌وه، پشكنینى یه‌كه‌مه و دواى داواكاری كۆمپانیاى قه‌یوان جارێكی‌تر و به‌درووستكردنى لیژنه‌یه‌كى 3 كه‌سی له ڕۆژى 2/9/2018 دووباره پشكنین بۆ هه‌ردوو تانكه‌ره به‌نزینه‌كه كراوه‌ته‌وه و ده‌ركه‌وتووه ڕێژه‌ى بێنزاین تێیدا 1.2 بووه، ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه كه به‌پێى ڕینماییه‌كانى وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كان ڕێژه‌ى ماده‌ى بێنزاین له به‌نزینى نۆرماڵدا تا 1.6 ئاساییه".
bas news -
