بە هۆی سیاسه‌ته‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمه‌وه ڕه‌وشی ئابووری باشتر بووه
ئه‌گه‌ره‌كانى باشتربوونى دۆخى ئابووریى كوردستان له هه‌موو كاتێك زیاتر جێى بایه‌خه، ئەو بارودۆخە ئابوورییەى کە کوردستان تێ کەوتبوو، هاووڵاتییانى تووشى بارودۆخێکى قورس کردبوو، بەڵام ئێستا مانگانە فەرمانبەران مووچە لە کاتى خۆیدا وەردەگرن، بە ھۆی ھاتنی تیرۆریستانی داعش‌یش، ئابووریی كوردستان ڕووی لە دابەزین كرد، بە جۆرێك زۆربەی وەبەرھێنەرەكان پڕۆژەكانیان وەستا و چیی تر كاریان لەو پڕۆژانە نەكرد، كۆمپانیا بیانییەكانیش بە ھۆی دۆخی ئابوورییەوە كشانەوە.
دواى ئەو کارەسات و ناخۆشییەى بەسەر عێراق و کوردستاندا هات، ئابووریى کوردستان تێکچوو، بودجە بڕا و ڕەوشێکى نالەبەر لە ڕووى ئابوورییەوە سەرتاپاى هەرێمى کوردستانى گرتەوە، جموجووڵى بازرگانى وەستا و هەلى کار لە کەرتى تایبەت کەمی کرد. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، دڵزار شاهۆیى، توێژەر لە بوارى ئابووریدا، بە ماڵپەڕى فەرمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى گوت: "دەتوانم بڵێم ٧٥%ی پرۆژەکانى کەرتى تایبەت و گشتى وەستان، هۆکاریکى تر‌ى ئەم دۆخە ئابوورییە بەشە بودجەى هەرێمى کوردستان بوو کە حکوومەتى عێراق بڕی و نەتوانرا بودجەى فەرمانبەران بدرێت، ئێستاش نەفەسێکى ئابووریى بەهێز هەیە کە ڕەوشەکە ڕوو لە باشبوونە، ئەمەش بە هۆى بەرزبوونەوەى نرخى نەوتە کە پێشتر نرخەکەى زۆر کەم بوو، چونکە سەرچاوەى داهاتى کوردستان نه‌وته".
یه‌كێك له‌و خاڵه گرینگانه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان له بهرنامهیدایە بۆ چوار ساڵی داهاتووی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێم، پێداچوونەوەیەکی میتۆدیانەی گشـتییه بە ئابووری کوردسـتاندا لەسـەر بنەمای زیادکردنــی جۆرەكانــی ســەرچاوەی داهــات و پشــتنەبەســتن بــە کەرتــی نــەوت بەتەنیـا. هاوكات جه‌ختكردنه‌وه‌یه له بووژاندنـەوەی کەرتەکانـی کشـتوکاڵ و پیشـەسازی و گەشـتیاری تـا ببنـە هاریـکاری کەرتـی نـەوت. هاندانـی سـەرمایەگوزاری و وەبەرهێنـان لـەو بوارانـەدا و دەرچواندنـی هـەر یاسـا و ڕێسـایەک کـە بـۆ ئاسـانکاری لـەو بوارانەدا پێویسـت بن.
ئەو توێژەرە ئابوورییه پێشى وایە: "ئه‌گه‌ر گرنگى بە کەرتەکانی تر و پرۆژه ناوخۆییه‌كان بدرێت، ئه‌وا ڕه‌وشی ئابووری و داهاتی تاك زیاد ده‌كات، چونكه جموجووڵى بازاڕ ئێستا زۆر باش بووە، بەڵام هەندێک لە سەرمایەدارانەوە دەیانەوێت خۆیان دەسەڵاتدار بن و دۆخى بازاڕ بشێوێنن."
دڵزار شاهۆیى ڕایشیگەیاند: "بە هۆى دابەزینى بەهاى تمەن و لیرەوە، تا ڕادەیەک ڕەوشى بازاڕ باشتر بووە، چونکە زۆربه‌ی ئەو کاڵایانە لە ئێران و تورکیاوە دێن و نرخى کەلوپەلەکان بەو هۆیەوە دابەزیوە".
به هۆی ئارامیی كوردستانه‌وه گه‌شتیارێكی زۆر ڕوو له كوردستان ده‌كه‌ن، ئه‌م هه‌موو داهاته كه ڕوو له كوردستان ده‌كات ده‌ڕواته نێو گیرفانی خه‌ڵكی كوردستان و ئیشی ده‌ستیی خه‌ڵك زیاد ده‌بێت. كوردستان له هه‌موو عێراقدا پارچه‌یه‌كی ئارامه، ئه‌مه‌ش فاكته‌رێكی سه‌ره‌كییه بۆ به‌ده‌ستهێنانی داهات، ئه‌مه قسه‌ی مامۆستای به‌شی ئابووریی زانكۆ، سیروان قادره كه پێی وایه: "ئێستا ئابووریى کوردستان بەرەو باشتر چووە لەسەر هەندێک فاکتەر، فاکتەرى ئابوورى ئەوەیە نەوت لە عێراق ڕێژەکەى بەرز بووەتەوە، ئەمەش داهاتى وڵات بەرز دەکاتەوە، پێشتر کە شەڕى داعش هەبوو ئێستا شه‌ڕ کۆتایى پێ هاتووە و كوردستان بووەته ناوچه‌یه‌كی ئارام".
سیروان قادر پێشی وایه: "ئێستا ئاڵوگوڕێكی باش كه‌وتووەته بازاڕه‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ حكوومه‌تی هه‌رێم كه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی باشتر كردووه و له كاتی خۆیدا ده‌یدات، چونكه ٧٥%ی زیاتر خه‌ڵكی كوردستان داهاتیان له‌سه‌ر مووچه‌یه".
ناوبراو گوتیشی: "گرنگیی گه‌شه‌ی ئابووری له‌وه‌دایه داهاتی خه‌ڵكی زیاد ده‌كات، كه داهاتی خه‌ڵك زیادی كرد ڕه‌وشی تاك باش ده‌بێت، چونكه پێداویستییه‌كان زیاتر دابین ده‌كرێن و كاڵاكانی ئێستا نرخیان دابه‌زیوه، ئه‌مه‌ش به هۆی ئه‌وه‌ی دراوی تمه‌ن و لیره نرخی خۆیان له‌ده‌ست داوه، به‌مه‌ش نرخی هاورده‌ی كه‌لوپه‌له‌كان دابه‌زیوه".
kdp-
