ڕاگەیەندراوی کۆتایی کۆبوونەوەی هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی

 	 ڕاگەیەندراوی کۆتایی کۆبوونەوەی هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی
هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان ڕاگەیەندراوی کۆتایی کۆبوونەوەی نێوانیان راگەیاند کە چەند بابەتێکی گرینگیان تاوتوو کرد و بڕیاری پێویستیان لەبارەوە وەرگیرا و ئەمەش دەقەکەیەتی:

ڕۆژی دووشەممە ١٠ـی٩ـی٢٠١ لە سەلاحەدین، بە سەرپەرشتیی سەرۆک مەسعوود بارزانی و هەڤاڵ کۆسرەت ڕەسووڵ، هەردوو مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوە و چەند بابەتێکی گرینگیان تاوتوێ کرد و بڕیاری پێویستیان لەبارەوە وەرگیرا.

یەکەم: لە ڕوانگەی بەرژەوەندیی گەلەکەمان و هەستیاریی بارودۆخەکە، هەردوولا جەخت لەسەر یەکهەڵوێستی و پێکەوە کارکردن لە بەغداد و کوردستان دەکەنەوە و بۆ ئەم مەبەستەیش لیژنەی هاوبەش بەردەوام لە پەیوەندییدا بن و ئامادەکاریی پێویست ئەنجام بدەن.

دووەم: هەروەکوو لە ماوەی ڕابردوویش بە ئاشکرا ڕامانگەیاندووە بۆ یەکڕیزیی نێوماڵی کوردستان و بەشداریی هەموو لایەنەکانی بەشدار لە پڕۆسەی سیاسیدا، بانگهێشتی کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی هەموو لایەنەکان دەکەین. بۆ ئەم مەبەستە لیژنەیەک ڕاسپێردرا بۆ ئامادەکردنی پێداویستییەکانی ئەو کۆبوونەوەیە.

سێیەم: لەبەرهەستیاریی بارودۆخی کەرکووک و پێویستیی چارەسەر کردنی، بڕیار درا ئەو لیژنەیەی کە لە کۆبوونەوەی پێشوو پێکهێندرابوو، دەستبەکار بن بۆ دیراسە کردن و هەنگاو نان.

kdp-
Top