هێرشەکانی ئیسرائیل لە باشووری لوبنان بەردەوامن

هێرشەکانی ئیسرائیل لە باشووری لوبنان بەردەوامن

 

 

ئاژانسی هەواڵی دەوڵەتی لوبنان بڵاویکردەوە، هێزەکانی ئیسرائیل بەردەوام بوون لە هێرش و خاپوورکردنی چەند گوند و شارۆچکەیەکی باشووری لوبنان.

ئاژانسه هەواڵییەکه ڕایگەیاند: که هێزه کانی ئیسرائیل تەقینەوەیەکی گەورەیان له ناوچەی مەشاعه مه نسووری له نزیکەی نیوه شەو به کاتی ناوخۆی وڵات ئەنجام داوە و هەواڵەکانی تەقەكردن بە دۆشکه له ناوچەی مەجدال و مەنسووری و له دۆڵەکانی دەوروبەریشدا بڵاوکراوەتەوه .

هەروەها لە بەیت یاهون و حەدادە وقونین دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز بیستراوە و دەوترێت فڕۆکە و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئیسرائیل بەسەر ئاسمانی ناوچەکەدا دەسوڕێنەوە.

ئاژانسی هەواڵی نیشتیمانی لوبنان ڕایگەیاند، تەقینەوەکان لە کاتێکدا ڕوویانداوە کە تانکەکانی ئیسرائیل بەرەو حەدادە لە ناوچەی بینت جبەیل پێشڕەوییان کردووە. دەگوترێ لە هێرشەکاندا حەوت کەس کوژراون.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top