نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ‌ باڵیۆزی ئیسپانیا له‌ عێراق کۆبووەوە

 نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ‌ باڵیۆزی ئیسپانیا له‌ عێراق کۆبووەوە
سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، لەگەڵ‌ باڵیۆزی ئیسپانیا له‌ عێراق و شاندێكی یاوه‌ری کۆبووەوە.

پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 10/9/2018، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، لەگەڵ وان خۆسێ ئیسكۆبار ستێمان، باڵیۆزی ئیسپانیا له‌ عێراق و شاندێكی یاوه‌ری کۆبووەوە، له‌ دیدارێكدا ستێمان، وێڕاى ده‌ربڕینی خۆشحاڵیی خۆی به‌ سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان و دیداری له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران، ئاماژه‌ی به‌ دۆخی سیاسیی عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئیسپانیا و به‌ره‌وپێشبردنى زیاتریان له‌ بواره‌كانی زانستی، كه‌لتووری و ئابووریدا‌ كرد، هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشی له‌ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد بۆ پێشوازیكرن له‌ ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆری ئاواره‌ و په‌نابه‌رانی ده‌ستی تیرۆر.

لای خۆیه‌وه‌ نێچیرڤان بارزانى، سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه‌ی كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ستێمان خواست له‌ كار و ئه‌ركه‌كانی، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌ته‌كه‌ی به‌ با‌یه‌خه‌وه‌ سه‌یری په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسپانیا ده‌كه‌ن و ئاماده‌ن بۆ به‌روپێشبردنی زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌ هه‌موو بواره‌كاندا و به‌تایبه‌تی بنیاتنانی په‌یوه‌ندیی ئابووریی نێوان هه‌ردوولا و به‌ره‌وپێشبردنی.

تاوتوێكردنی دۆخى سیاسی، پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق، دیالۆگی سیاسیی نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عێراق و ڕۆڵی هێزه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ پێكهێنانی حكوومه‌ت و به‌شداریكردنی ڕاسته‌قینه‌یان تیایدا، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ بوو.










باسنيوز
Top