كەركووك.. مێرمنداڵێك بە دەستڕێژی گوللە كوژرا
عەقید ئەفراسیاو كامیل، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی كەركووك، ڕايگەیاند: "بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 10/9/2018، لە گەڕەكی "تەسعین"ی شاری كەركووك، چەند چەكدارێكی نەناسراو، تەقەیان لە مێرمنداڵێكی تەمەن 17 ساڵ بە ناوی (عیسا یەعقوب) كردووە و لە ئەنجامدا گیانی لەدەست داوە و چەكدارەكانیش بۆ شوێنی نادیار هەڵهاتوون".
گوتیشی: "پاشان پۆلیس گەیشتووەتە شوێنی ڕووداوەكە و لێكۆڵینەوەی لەبارەی ئەو تاوانەوە دەست پێكردووە".
لە 16ی ئۆكتۆبەری ساڵی ڕابردوودا میلیشیاكانی حەشدی شەعبی كەركووكیان بە رێككەوتن لەگەڵ گرووپێكی خیانەتكار داگیر كرد و لەو كاتەوە كردەوە توندوتیژییەكان لەو پارێزگایە زیادیان كردووە و دۆخی ئەمنیی پارێزگاکە بەتەاوەتی ناسەقامگیرە.
باسنيوز
