کەمێک لەمەوبەر کۆبوونەوەی هاوبەشی هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی لە پیرمام دەستی پێ کرد.
بەپێی زانیارییەکان، کەمێک لەمەوبەر کۆبوونەوەی هاوبەشی هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی لە پیرمام دەستی پێ کرد.
لەو کۆبوونەوەیەدا باس لە هەوڵەکانی پێکهێنانی حکوومەتی عێراق دەکرێت و ئاماژە بە وەڵامی هەردوو کوتلەی گەورەی شیعەکان دەدرێ کە بۆ پڕۆژە هاوبەشەکەی پارتی و یەکێتی هەیانبووە.
هەر لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی نێوان هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتیدا باس لە پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق دەکرێت کە پارتی بە شایستەی هەڵبژاردنی خۆی دەزانێت. جگە لەوەی تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەبێت کە بڕیارە لە ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠١٨ بەڕێوە بچێت.
جێگەی باسە شاندی پارتی لە فازڵ میرانی، ئازاد بەرواری و مەحموود محەمەد پێکهاتووە. شاندی یەکێتیش لە کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی، عومەر فەتاح، حاکم قادر حەمەجان و پاڤڵ تاڵەبانی پێکهاتووە.
باسنیوز
