شەوی رابردوو ژمارەیەك چەكداری نەناسراو سێ پێشمەرگە و ھاووڵاتییەك پێكەوە شەهیدكران

شەوی  رابردوو  ژمارەیەك چەكداری نەناسراو سێ پێشمەرگە و ھاووڵاتییەك پێكەوە شەهیدكران
شەوی رابردوو ژمارەیەك چەكداری نەناسراو سێ پێشمەرگە و ھاووڵاتییەكیان لە گوندی یوسف بەگ لە سنووری قەزای خانەقین رفاندووە و شەھیدیان كردون".

سەرچاوەیەك لە پۆلیسی خانەقین كە نەیویست ناوی بنووسرێت بە كوردستان24 گوت: "شەوی رابردوو سێ پێشمەرگە و ھاووڵاتییەك پێكەوە بوونە، لەلایەن گرووپێكی چەكدار رفێندراون، دوای گەڕان و بەدواداچوون ھێزەكانی پۆلیس، بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەرمی ھەرسێ پێشمەرگە و ئەو ھاووڵاتییەیان بە سەربڕاوی دۆزییەوە كە لەلایەن ئەو چەكدارانە شەھید كراون".

لە دوای 16 ئۆكتۆبەری ساڵی 2017 و كشانەوەی ھێزی پێشمەرگە لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم، كوشتن و رفاندن لەو ناوچانە زیادیكردووە.





K24
Top