شەوی رابردوو ژمارەیەك چەكداری نەناسراو سێ پێشمەرگە و ھاووڵاتییەك پێكەوە شەهیدكران
سەرچاوەیەك لە پۆلیسی خانەقین كە نەیویست ناوی بنووسرێت بە كوردستان24 گوت: "شەوی رابردوو سێ پێشمەرگە و ھاووڵاتییەك پێكەوە بوونە، لەلایەن گرووپێكی چەكدار رفێندراون، دوای گەڕان و بەدواداچوون ھێزەكانی پۆلیس، بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەرمی ھەرسێ پێشمەرگە و ئەو ھاووڵاتییەیان بە سەربڕاوی دۆزییەوە كە لەلایەن ئەو چەكدارانە شەھید كراون".
لە دوای 16 ئۆكتۆبەری ساڵی 2017 و كشانەوەی ھێزی پێشمەرگە لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم، كوشتن و رفاندن لەو ناوچانە زیادیكردووە.
K24
