نێچیرڤان بارزانی: ھەڵبژاردن لەكاتی خۆیدا دهكرێت.. ئەو بڕیارە دەدەین لە بەرژوەندی خەڵکدا بێت
لەبارەی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی گوتی: "ھەڵبژاردن لەكاتی خۆیدا دەكرێت و لایەنەكانی دیكەش جەختیان لەسەر ئەوەكردووەتەوە، نەك تەنیا پارتی".
نێچیرڤان بارزانی، ئاشكرای كرد: "سبەی لەگەڵ یەكێتی نیشتمانی كوردستان كۆدەبینەوە، تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەكەمان چۆنیەتی بەشداریكردن لە حكوومەتی نوێی عێراق دەبێت".
سەبارەت بە گفتوگۆكانی شاندی ھاوبەشی پارتی و یەكێتی لە بەغدا، نێچیرڤان بارزانی، گوتی: "كۆبوونەوەكانمان بەردەوامە و لەنێوخۆشماندا كۆبوونەوە دەكەین بۆ ئەوەی دوا بڕیاربدەین. ھەروەھا بڕیارە 15 ئەم مانگە پەرلەمانی عێراق جارێكی دیكە كۆببێتەوە، ھیوادارین تا ئەوكات لەنێوخۆمان و لایەنەكانی دیكەش بگەینە ئەنجام".
نێچیرڤان بارزانی ئاشكرای كرد: "لە سەردانەكانمان بۆ لای لایەنە سیاسییەكانی دیكە ئەوانیش جەختیان لەوەكردووەتەوە كە دەبێ پێكەوە بچینە بەغدا".
kdp-
