سۆران..پێدانی كاره‌بای مۆلیده ئه‌هلییه‌كان به هاووڵاتییان گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت
عه‌بدولقادر ئیسماعیل، به‌رپرسی راگه‌یاندنی قایمقامیه‌تی سۆران، رايگه‌یاند: "به هه‌ماهه‌نگی لیژنه‌ی مۆلیده ئه‌هلییه‌كانی شاری سۆران، بڕیاردراوه له ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 9/9/2018 خشته‌ی پێدانی كاره‌بای مۆلیده ئه‌هلییه‌كان به هاووڵاتییان، گۆڕانكاری به‌سه‌ر دابێت، داواكاریشین له خاوه‌ن مۆلیده‌كان پابه‌ندى بڕیاره‌كه بن و به‌هه‌مان خشته‌ی دیاریكراو كاره‌با به هاووڵاتییان بده‌ن".
به‌رپرسی راگه‌یاندنی قایمقامیه‌تی سۆران، ئەوەشی خستە روو، کە به‌پێی ئه‌و خشته نوێیه‌ی كه دیاریكراوه له كاتژمێر 12:00 نیوه‌ڕۆ تا 4:00 ئێواره، ده‌بێت كاربای مۆلیده بدرێت به هاووڵاتییان، هه‌روه‌ها له كاتژمێر 6:00 ئێواره تا كاتژمێر 2:00 شه‌و، كاره‌باى مۆلیده به هاووڵاتییان بدرێت، واته تا ئه‌وكاته‌ی كاره‌بای نیشتیمانی دێته‌وه، ده‌بێت كاره‌بای مۆلیده‌كان به‌رده‌وام بێت، به‌پێچه‌وانه تووشی لێپێچینه‌وه‌ى یاسایى ده‌بنه‌وه.
باسنيوز
