لە خورماتوو بەهۆی بۆمبێکی سەردەمی رژێمی بەعس شوانێکی کورد گیانی لەدەست دا

 لە خورماتوو بەهۆی بۆمبێکی سەردەمی رژێمی بەعس شوانێکی کورد گیانی لەدەست دا
بەرپرسی پێشووی راگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو، ئاماژە بەوە دەدات، کە لە خورماتوو بەهۆی بۆمبێکی سەردەمی رژێمی بەعس شوانێکی کورد گیانی لەدەست دا.

محەمەد فایق، بەرپرسی پێشووی راگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو، لە پەیجی تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، بڵاوی کردووەتەوە، کە لە کاتژمێر 8:30 خولەکی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 2018/9/9، بۆمبێکی کۆنی سوپای عێراقی سەردەمی بەعس، لە گوندی چاڵە دوانەی باکووری خۆرهەڵاتی خوماتوو، تەقییەوە.

بەرپرسی پێشووی راگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو، ئەوەشی روون کردووەتەوە، بەوهۆیەوە کوڕە گەنجێکی شوانی کورد، بەناوی ئارام عەلی ساڵح شەرەفخانی تەمەن 20 ساڵ، گیانی لەدەست دا.










باسنيوز
Top