لە کەرکووک بۆڕییەکی نەوت تەقێنرایەوە

 لە کەرکووک بۆڕییەکی نەوت تەقێنرایەوە
بەڕێوەبەری ئاسایشی پارتی لە کەرکووک ئاشکرای کرد، کە یەکێک لە بۆڕییە نەوتییەکانی کەرکووک تەقێنراونەتەوە.

عەقید ئیدریس ڕەفعەت، بەڕێوەبەری ئاسایشی پارتی لە کەرکووک ڕايگەیاند: ”شەوی ڕابردوو دوو بۆمبی چێنراو بۆ یەکێک لە بۆڕییە نەوتییەکانی نزیک لە گوندی قەرەدەرە لە باشووری کەرکووک دانرابوو و دواتر تەقینەوە“.

بەڕێوەبەرەکەی ئاسایشی کەرکووک باس لەوەش دەکات، کە دوای تەقینەوەی بۆمبەکان پۆلیسی فیدراڵی و پۆلیسی ناوخۆ ڕۆشتوونەتە شوێنەکە، بەڵام تا ئەمڕۆش ئاگری بۆڕییە نەوتییەکە کۆنترۆڵ نەکراوە.

دوای ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر کشانەوەی پێشمەرگە و داگیرکردنی کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، کە بەهاوکاری گروپێکی ناو یەکێتی لەلایەن میلیشیاکانی حەشدی شەعبییەوە داگیر کران، بارودۆخی ئەمنی ناوچەکان خراپتر بووە و گروپە تیرۆرستییەکان جموجوڵ و چالاکییەکانیان دەست پێ کردووەتەوە.











باسنيوز
Top