مه‌لا به‌ختیار داواى ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه ده‌كات
له نووسراوه‌كه‌دا، مه‌لا به‌ختیار، ئاماژه‌ى به‌وه داوه، كه خۆشحاڵه له‌كۆبونه‌وه‌ى سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتى له 5/ 9/ 2018، به‌هه‌ستكردن به‌به‌رپرسیارێتى، بڕیارێكی هاوسه‌نگیان سه‌باره‌ت به‌دۆخه‌كه و هاوكێشه‌كان، داوه.
مه‌لا به‌ختیار، كه ئه‌ندامى شاندى پارتى و یه‌كێتییه بۆ به‌غدا، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، كه هه‌وڵێكى زۆرى داوه له دیالۆگى یه‌كێتى و هێزه كوردستانییه‌كان، به‌ڵام: "كۆمه‌ڵێك هۆكارى حزبى و سیاسی له‌ناخمدا، له پێراره‌وه په‌نگی خواردوه، جارێ له‌به‌ر خاترى سه‌ركه‌وتنى سیاسه‌تى یه‌كێتی له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا، هیچیان لێره‌دا باس ناكه‌م".
ئه‌ندامه‌كه‌ى شاندی پارتى و یه‌كێتى بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسه‌كانى به‌غدا، داوا ده‌كات، له به‌رپرسیارێتى شاندى دانوستانى یه‌كێتى له كوردستان و عێراق، بیبه‌خشن.
باسنيوز
