دوایین زانیارى له‌باره‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى حاجییانى هه‌رێمى كوردستان
نه‌به‌ز ئیسماعیل، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینى حكوومه‌تى هه‌رێمی كوردستان، ڕايگه‌یاند: "له‌كۆى پێنج هه‌زار و 469 حاجیی هه‌رێمى كوردستان، تا ئێستا چوار هه‌زار و 429 حاجى گه‌ڕاونه‌ته‌وه هه‌رێم و هه‌زار و 39 حاجیی تر له‌وڵاتى سعودیه ماونه‌ته‌وه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه بڕیاره تا ڕۆژى 9/ 9/ 2018 به سێ گه‌شتى جیاواز، سه‌رجه‌میان بگه‌ڕێنه‌وه هه‌رێمى كوردستان.
هه‌روه‌ها، گوتیشی: "له وه‌رزى ئه‌مساڵى حه‌جدا 10 حاجیی عێراقی گیانیان له ده‌ست داوه، كه ته‌نها یه‌كێكیان كورد بووه".
ڕۆژى 23 /7/ 2018 و به‌مه‌به‌ستى به‌جێهێنانى فه‌ریزه‌ى حه‌ج، یه‌كه‌مین كاروانى حاجییانى هه‌رێمى كوردستان، گه‌یشته وڵاتى سعوودیه.
باسنيوز
